کتێب فرۆشی غەریقی، سنە

لەو کاتەوەی کە هاتووم بۆ سنە، شتگەلێکی جالبم دیوە … زۆرن و ناتوانم باسی هەموویان بکەم. بەڵام جگە لە هەموویان گرینگترین شت کتێب فرۆشی غەریقی لە شەقامی فەرەح دا بوو. با بە هەندێک پێشەکیەوە دەست پێ بکەم! دەی من هاتم بۆ سنە و لە خابگا نامەتوانی ژیان بکەم، لە کۆتایی دا بڕیارم دا کە ماڵ بە کرێ بگرم. ماڵم گرت و کارێکی بچووکیشم بۆ ئەوەی کە خەرجی لە باوکم نەگرم، پەیدا کرد. چەن ماوەیێک هەر وا تێپەڕ بوو، شەوێکیان بیرم لەخۆم کردەوە و دیم کە چەن مانگێک دەبێت کە کتێبم نەخوێندەتەوە، هەر بۆیە بەیانی چووم کە کتێب بسێنم! یەکەم کتێب فرۆشی کە دیم، کتێب فرۆشی غەریقی بوو. پیاوێکی بە تەمەن لە پشت مێزێک دا دانیشتبوو و خەریکی کتێب خوێندن بوو. چوومە ناو دووکان و سڵامم کرد و کتێبەکانم سەیر کرد. کتێب فرۆشیەکەی بە کەمی کتێبی تیا مابوو، دیار بوو کە ئەم کابرایە یان وەرشکەست بوە یان زۆر عەلاقەی بە بەردەوام بوون لە سەر ئەم ئیشەی نەماوە یان بە هۆی چتگەلێکی تر. چەن کتێبێکم سەیر کرد و دیم زۆربەیان گرانن و سەندیانن لەم بارودۆخەدا کارێکی هەڵەیە. هەر بۆیە بە بەڕێز غەریقی (ساحێو کتێب فرۆشی) وتم کە فرە حەز ئەکەم کتێب بخوێنم، ئەگەر ئیزنم بدەی هەموو ڕۆژ چەن ساعەتێک لە کتێبخانەکەدا دانیشم و کتێب بخوێنم… پێم وا بێت هەندێک لەم قسە تەعەجووبی کرد، پێشنیارەکەمی ڕەد کرد بەڵام جۆرێکی تر جوابمی دایەوە… کتێبێکی لە کارەکانی سادق چووبەک بە ناو (خیمه شب بازی) پێم دا و وتی هەر کات خوێندتۆ بیتێرانۆ با کارێکی ترت پێ بەم … هەر ئەو ڕۆژە خوێندمەوە و بەیانیەکەی بردمۆ و کتێبێکی تری پێم دا … ئەم حاڵەتە هێشتا بەردەوامە بەڵام منیش هەوڵ ئەدەم کە کتێبێکی لێ بکڕم.

زیاتر لە نووسینی ئەم بابەتە دەمەویست کە ئەمە بڵێم، کتێب فرۆشی خەریکە بە لای ئەبزارێکی پارە پەیدا کردن دا دەچێت. لە کاتێک دا کە بەس دەیانگووت کەس کتێب ناسێنێت و هتد، دەسگاکانی بڵاو کردنەوە ئەبوایێت بڕیارێکی نوێیان سەبارەت بەم دۆخە بدایێت. تەسمیم ئەمە بوو کە ئێمە ئەبێت جڵدی کتێبەکان تا ئەنازەیێکی زۆر جوان بکەین و هەر بەخاتر ئەم جوانیە موشتەری مەجبوور بکەین کە کتێب بسێنێت، لە ڕاستی دا بێژم کارەکەیان بێ ئەنجام نەما، پێشتر کە سادق هیدایەت کەمتر کەسێک جیا لە بوف کور بەلای کتێبەکانی دیکەی دا ئەچوو ئێستە بە بۆنەی زەریفی جڵدی کتێبەکان خەڵک زۆر عەلاقەمەند بە کتێبەکانی بوون … .

زۆرێک لە کتێب فرۆشەکان لەم بابەتە بەجوانی تێ ئەگەشتن. هەر چەنێک سمێڵەکەی نیچە زل تر و ڕیشەکەی تۆڵستۆی درێژتر بوایێت، دیار بوو کە کتێبە زیاتر دەفرۆشرا. ناوەڕۆک گرینگ نیە، ئەسڵەن و ئەبەدەن! لەم ماوەدا کتێبی هنر داستان نویسی، ئیبراهیم یونسی م کڕی، جڵدەکەی بەڕاستی جوانە بەڵام هەر چەنێک ڕەستەکان دەخوێنمۆ ئەبینم کە غەڵەتەکان ئەوەندە زۆرن کە مێشکی مرۆڤ سووڕ ئەمێنێت.

ئێستە ئەم بابەتانەی وا باسم کرد چ پێوەندیێکی لەگەڵ بەڕێز غەریقیەوە هەیە … باوکی بەڕێز غەریقی یەکەم کتێب فرۆشی شاری سنەی بوە و ئەم کارە، ئێستەش هێشتا بەردەوامە … بەڵام کتێب فرۆشەکانی دیکەی سنە، جێگای بەڕێز غەریقیان گرتوە و لەبەر ئەوەی کە کتێبەکانی کتێب فرۆشی غەریقی بە فرۆش ناڕوات توانایی کڕینی کتێبی نوێ بۆ بەڕێز غەریقی مەقدوور نیە. زیاتر لە نووسینی ئەم بابەتە، مەبەستم ڕەخنەیێک بوو لە خەڵکی سنە کە چۆن پیاوێکی ئاوەها ئەبێت لەبیر بکەن؟ چۆن ئەبێت بە کتێب فرۆشی ئەم بەڕێزە بایەخ نەدرێت؟ ئەم پرسیارانە من زۆر ئازار ئەدات و ناڕەحەتم ئەکات.

بابەتێکی دیکەی کە گەرەکمە باسی بکەم کاریگەری بۆ کتێب یان کاریگەری بۆ پارە یە.

من هەموو کات وا بیر ئەکەمەوە کە کاری فرۆشی کتێب وەکوو فرۆشی ماڵ و … نیە، لەڕاستی دا ئەم کارە، کارێکی بەبایەخ و زۆر موهیمە. بەڵام لە چ حاڵەتێک دا؟! ئێمە مەسەلەیێکمان هەیە بەناو کاریگەری بۆ کتێب … ئەم حاڵەتە بۆ ئەوەیە کە کتێب فرۆش بۆ کتێب ئیش ئەکات پاشان ئەو بۆ شتگەلی تر وەکوو پارە و … بەڵام کاتێک کە کتێب فرۆشیمان بەس بۆ پارە پەیدا کردن هەڵبژارد، کتێب فرۆشی لەگەڵ دووکانی لیباس و … هیچ فەرقێک پەیدا ناکات. نامەوێت درووشم بدەم، بەڵام کتێب فرۆشی کارێکی موقەدەسە! کارێکە کە ئەبێت ڕۆشنبیرێک ئەنجامی بدات نە هەر کەسێک کە پارەی هەیە و بەس سکی زلترە.

مرۆڤی وەکا بەڕێز غەریقی زۆر بەکەمی پەیدا ئەبن، زۆر زۆر بەکەمی! مرۆڤێک کە خۆی و ژیانی فیدای کتێب و کتێب فرۆشی کردە و ئێستاش بەسەربەرزی خەریکە ژیان ئەکات. هیچ کات لە هیچکەس (لای من) گلەی یان شتێکی لەم جۆرەی نەکردوە و هەر ئەمەش جێگای زۆرێک بیر کردنە. ئەگەر کاتتان هەبوو، بەس بۆ جارێکیش سەردانی دووکانی ئەم بەرێزە بکەن و هەواڵێکی لێ پرسن، بۆ ئەو هەموو کارە دەسخۆشیێکی لێ بکەین و دەستی ماچ بکەین.

حمایت از کودکان کار

مسئله کاملا جدی است و به یک معضل بزرگ تبدیل شده است. دارم راجب به بچه هایی صحبت می کنم که بجای درس خواندن، ورزش کردن، داشتن تغذیه سالم و … تن به کار کردن داده اند. جای تاسف دارد که اگر بدانیم بخش زیادی از این کودک ها سنی مابین ۵ تا ۱۴ سال دارند. آنها در خوشبینانه ترین حالت ها مشغول دستفروشی، کشاورزی، کار در کارخانه و در بدترین حالت مشغول کار در یک باند مواد مخدر، روسپیگری و یا وحشتناک تر استفاده به عنوان سرباز نظامی است. این مسئله اصلا شوخی ندارد و کاملا جدی است. ادامه خواندن حمایت از کودکان کار