وۆردپرێس

ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی فەرمی وۆردپرێس گیراوە و بە کوردی وەرگێڕاوەتۆ!

وۆردپرێس

وۆردپرێس سیستمی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک بۆ وێبلۆگ و ماڵپەڕەکانە کە لەلایەن تیمی ئۆتۆماتیک لە ساڵی 2003 لە ئەمریکا درووست کرا، وۆردپرێس بەشێوازی گشتی یەکێک لە بەناوبانگ ترین سیستەمەکانی ناوەڕۆکە کە زیاتر لە چەندین ملیۆن کەس بە ئەم سیستەمە کار ئەکات و زیاتر لە چەندین هەزار کەسیش خەریکی گەشەپێدان بو وۆردپرێس لە بوارەکانی ناوەڕۆک، رووکار، پلاگین و وەرگێڕان، ئەمە تایبەتمەندی سەرچاوەکراو بوونی وۆردپرێسە کە دەتوانێت ئەم تواناییە بخاتە بەردەست بەکارهێنەرەکان. سیستەمی وۆردپرێس لە زمانی بەرنامەنووسی PHP و بنکەی دراوی MySQL کەڵک وەردەگرێت. ئیش کردن بە وۆردپرێس زۆر سادەیە و دەتوانی زوو فێری ببیت. بەڵام پێش لەوە دەمەوێت هەندێک زانیاری زیاتر لەبارەی وۆردپرێس تانەوە پێم بدەم و لە کۆتایش دا پێتان بڵێم کە بۆچی من عاشقی وۆردپرێس م و زۆریش خۆشم دەوێ.

CMS

سیستەمی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک: لەو کاتەوەی کە وتیان هەموو کات پێویست بە درووست کردنی چەرخ ناکاتەوە، مانایێکی نوێ هاتە ئاراوە؛ مانای گەشەپێدان، لەسەر بنەمای تەعریفی ئەم سیستەمە هەموو کات لازم نیە کە ئێمە لە هەوەڵەوە دابنیشین شتێک درووست بکەین و ئیستفادەی لێ بکەین، بەڵکو لەسەر شتێک وا پێشتر درووست بوە دەبێت کار بکەین، سیستەمەکانی بەڕێوەبەری ناوەڕۆکیش لە سەر هەمان بیرۆکە درووست کران، ئەم شێوازە یارمەتی ئەدات کە درووست کردنی ماڵپەڕێک، ئەپڵیکەیشنێک یان هتد بە سادەی و خێرایی درووست بکرێت، هەڵبەت ئەوەمان لە بیر نەچێتەوە کە هەموو کات گەشەپێدان بە چەرخێک ناتوانێت باڵەفڕێکمان بۆ درووست بکات، پەس ئەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە شتێکی نامەحدود نین. ئەڵبەت ئەگەر سەرچاوەکرا بن دەکرێت هەندێک گۆڕان کاری بکرێت (گۆڕانکاری کێرنێڵی).

مەت مولنوگ داهێنەری وۆردپرێس
مەت مولنوگ داهێنەری وۆردپرێس

وۆردپرێس لە حاڵی حازر دا یەکێک لە خێراترین و بەرچاوترین سیستەمەکانی ناوەڕۆکە، ئەم سیستەمە لەساڵی 2003 لەلایەن مەت مولنوگ و مایک لیتڵ بەناوی پڕۆژەی b2 بە بازار نەرمەکالا سەرچاوەکراوەکان عەرزە کرا، پاشان ئەو لەلایەن 2 هەزار هۆستەوە ئەم سیستەمە دامەرزا و کاری پێکرا. بەڵام پاشان گەورە بوونی ئەم سیستەمە بە پێشنیاری یەکێک لە ڕفێقەکانی مولنوگ نێوی بە وۆردپرێس گۆڕدرا.

بەڵام وۆردپرێس بۆچی ئاوەها پەرەی سەندوە و بەکارهێنەری زیاد بوە؟

لەڕاستی دا وۆردپرێس یەکێک لەو سیستەمانەیە وا زۆر بە بەکارهێنەر بایەخ ئەدات، یەکێک لە ئارەزووەکانی هەر بەکارهێنەرێک ئەوەیە کە بێ هیچ سەرلێشێوانێک و پیچیدەگیێک بتوانێت بە سیستەمێک کار بکات، هەر بۆیە وۆردپرێس تایبەتمەندیەکانی وا ڕێک خست کە هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت بە کەمێک کار کردن لە سەر ئەم سیستەمە ماڵپەڕێکی سادە درووست بکات، تایبەمەندیێک کە لە باقی سیستەمەکان وەکوو درۆپاڵ و جووملا نایبینین.

بەکارهێنەرەکانی وۆردپرێس دەتوانن شێوازی و نەخشی ماڵپەڕەکەیان لە بەین هەزاران دانە ڕووکاری جۆراوجۆر هەڵبژێرن و ئیشی پێ بکەن، جیا لەوەش بەکارهێنەرە ئاساییەکان بۆ ئیزافە کردنی تایبەتمەندی نوێ دەتوانن لە پلاگینەکانی وۆردپرێس کەڵک وربگرن، بۆ وێنە کاتێک کە دەتانهەوێت پەڕەیێکی پەیوەندی درووست بکەن دەبێت لە پڵاگەکان کەڵک وەربگرن. ئەمانە بەشێکن لە باشیەکانی وۆردپرێس، لەبەر تایبەتمەندی سەرچاوەکراو بوونی وۆردپرێس، ئەم سیستەمە بە زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێڕاوەتۆ کە کوردیش بەشێک لەم زمانانەیە.

خۆخستن لەگەڵ ئامرازە بچووکەکان وەکوو مۆبایل و تابلێت لە بەکەڵک ترین تایبەتمەندیەکانی وۆردپرێس بە حەسێت دێت، لەبەر ئەوی کە بەم شێوازە دەتوانن ماڵپەڕەکەتان لە چەندین قەبارەی جۆراوجۆر دا ببینن، بێ ئەوەی کە ماڵپەڕەکەتان تێک بچێت.

وۆردپرێس لەڕاستیدا تایبەتمەندی زۆری تری هەیە، بۆ وێنە توانایی لکاندنی ماڵپەڕێک بە متۆڕەکانی گەڕان وەکوو گووگڵ بەشێوازی خۆکارانە یان توانایی چەندماڵپەڕە و بەڕێوەبردنی لەلایەن چەند بەکارهێنەر ئەتوانێت بەشێکی گرینگ لە توانایەکانی وۆردپرێس بێت. لە حاڵەتی چەند ماڵپەڕە ئێوە دەتوانن چەند ماڵپەڕی جیاواز لەیەک، لەسەر بنەمای یەک وۆردپرێسی سەرەکی درووست بکەن، ئەم تایبەتمەندیە دەتوانێت ماڵپەڕێک وەکوو Blogger تان بۆ درووست بکات. وۆردپرێس دەتوانێت زۆربەی فۆڕماتە باوەکان بناسێت مەبەستم لە فۆڕماتگەلێک وەکوو mp3 , mp4 , png , jpg وهتد.

هەر وا کە پێشتر وتمان وۆردپرێس تەنیا بۆ درووست کردنی وێبلۆگێکی سادە بەکار دەهات، بەڵام لەبەر ئەوەی کە سیستەمێکی سەرچاوە کراو بوو، زۆر بە باشی توانی پەرە بسێنێت و لەزۆربەی دەستەکان توانی نەقشی هەبێت.ئەمە یەکێک لەسەرەکی ترین هۆکارەکانی بەکارهێنانی وۆردپرێسە کە بە Multipurpose ناسێندراوە، ئێوە ئەتوانن بە هۆی بوونی ئەم تایبەتمەندیە لە وۆردپرێس چەندین جۆر ماڵپەڕ ساز بکەن، بڵۆگ، کامپنی، فرۆشگا، تۆڕی کۆمەڵایەتی، مەکۆ وهتد.هەر بۆیە وۆردپرێس توانیویەتی ببێت بە یەکێک لەبەناوبانگترین سیستەمەکانی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک.

وۆردپرێس نەرمەکالایێکی سکریپتیە سەرچاوەکراوە کە دەتوانن لە ماڵپەڕی http://wordpress.org دایبگرن و کەڵکی لێ وەربگرن، بۆ دامەزراندنی ئەم سیستەمە بە وێب هۆستێک پێویستان هەیە، هەڵبەت خودی وۆردپرێس سیستەمێکی بەناو http://wordpress.com هەیە، کە وۆردپرێسی بەشێوازی خۆکار دامەزراوە و پێویستان بە کڕینی هۆست نیە، بەڵام ئەم سیستەمە تەواوی دەستڕەسیەکانی وۆردپرێستان پێ نادات. بۆ ئەوەی کە بە باشی لەگەڵ وۆردپرێس بتوانن کار بکەن دەبێت لەسەر هۆستی خۆتان دایبمەزرێنن.

ئەو شتانەی وا بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس پێشنیار ئەکرێت:

  • PHP version 7 or greater

  • MySQL version 5.6 or greater OR MariaDB version 10.0 or greater

وۆردپرێس بەباشی ئەتوانێت لە پڕۆتۆکۆلی HTTPS پاڵپشتی بکات، هەر وەها وۆردپرێس پێشنیار ئەکات کە لە سرویسی ئاپاچی یان Ngix بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس کەڵک وەربگرن، بەڵام بەگشتی هەر سرویسێکی تر کە بتوانێت PHP , MySQL پاڵپشتی بکات، ئەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

هەڵبەت لەبیرتان نەچێت وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوە و ناڵێت کە دەبێت حەتمەن ئەم کارە بکەن یان مەیکەن، بەڵام پێشنیار ئەکات کە ئەم کارانە بەسوودە بۆ ئێوە.

بە پێی ئاماری ماڵپەڕی وۆردپرێس، لە سەدا 24 ی وێبی جەهان لە وۆردپرێس بو درووست کردنی بلۆگەکان، ماڵپەڕەکان، پۆڕتاڵە پێشکەوتوەکان و هەروەها ئەپڵیکەیشنەکان کەڵک وەردەگرن.

پێشتر ئاماژەم بە تایبەتمەندیەکانی وۆردپرێس کرد، بەڵام لەم بەشەدا دەمەوێت کە زۆر زیاتر لەسەری باس بکەم، لە ماڵپەڕی وۆردپرێس دا نووسراوە ئەو شتانەی وا دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە وۆردپرێس خۆشتان بێت:

Simplicity یان سادە بوون: وۆردپرێس یەکێک لە باشترین سیستەمەکانی بەرێوەبەری ناوەڕۆک بۆ ئەو کەسانەیە وا کەمترین زانیاریان لەسەر ئینتێرنێت و هتد هەیە، هەر بۆیە هەر کەسێک دەتوانێت بە خێرایی لەگەڵ وۆردپرێس کار بکات و فێری ببێت.

Flexibility یان بگۆڕ بوون: بە وۆردپرێس دەتوانن هەر جۆرە لە ماڵپەڕ کە حەزتان لێیەتی درووست بکەن، بڵۆگێکی سادە، ماڵپەڕێکی پڕۆفێشێناڵ، ئەپڵیکەیشنی مۆبایڵ و هتد. ڕووکارەکانی وۆردپرێس یارمەتیان ئەدات کە نەخشی ماڵپەڕەکەتان جوان بکەن، هەر وەها بە یارمەتی پڵاگین دەتوانن گەشە بدەنە ماڵپەڕەکەتان.

Publishing Tools یان ئامرازەکانی بڵاوکردنەوە: زۆر گرینگە کە ئێوە بتوانن پۆستەکان ئەو جۆرەی وا حەز ئەکەن بەڕێوەبەرایەتی یان بڵاو بکرێتەوە، لە وۆردپرێس دا ئێوە ئەتوانن پۆستەکانتان بەشێوازی پێشنووس، بابەتی کاتی، بابەتی لکێندراو بە پەڕەی سەرەکی و بابەتی کاتی پاشەکەوت بکەن، هەر وەها ئیوە دەتوانن بابەتەکانتان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر بڵاو بکەنەوە، وۆردپرێس بە شێوازی سەرەکی چەندین جۆر بابەتی هەیە، بابەتی جۆری دەنگ، ڤیدیۆ، گالێری، دەق و هتد.

User Management یان بەڕێوەبەری بەکارهێنەر: تایبەتمەندیێکی زۆر گرینگ بۆ بەڕێوەبەران کە بتوانن دەستڕەسی بەکارهێنەرەکان مەحدود بە چەن ئایتم بکەن، لە وۆردپرێس دا چەندین جۆر بەکارهێنەر هەیە کە هەرکامێکیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، Admin کە بەکارهێنەری سەرەکیەو توانایی ئەنجامی هەموو کارێکی هەیە، Editor کەسێک کە پێداچوونەوە لەسەر بابەتەکان دەکات، author , contributor کەسێک کە کاری نووسینی بابەتە و subscriber کەسێک کە کارێکی گرینگ لە ماڵپەڕ دا ناکات بەس بەشدارێکە کە دەتوانێت پڕۆفایلێکی تایبەت بەخۆی هەبیت.

Media Management یان بەڕێوەبەری مێدیا: قسەیێک ئەڵێت کە وێنەیێک دەتوانێت وتەبێژی هەزاران وشە بێت، هەر بۆیە دەبێت لە ماڵپەڕێک دا لە وێنە کەڵک وەربگرین، لە پەنێلی وۆردپرێس دەتوانن بە سادەیی وێنە ئاپلۆد بکەن و لە ناو بابەتەکانتان دا بڵاوی بکەنەوە، جیا لە وێنە ئەتوانن لە چەندین جۆر مێدیای دیکە کەڵک وەرگرن وەکوو ڤیدیۆ، دەنگ، PDF و هتد.

Full Standards Compliance یان بەپێی ستانداردی تەواو: وۆردپرێس سیستەمێکی بەرێوەبەری ناوەڕۆکە کە بەپێی ستانداردەکانی W3C درووست کراوە و لەگەڵ زیاتری وێبگەڕەکانی ئەمڕۆ دا ئەخوێنێتەوە و بێ کێشە کار ئەکات، وۆردپرێس بە یارمەتی بەڕۆژبوونەوەکانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەتان بۆ ستانداردەکانی داهاتووش ئامادە بکات.

Built-in Comments یان درووست کراو لە لێدوانەکان: وۆردپرێس وەکوو خانووی ئێوە وایە، هەر کەسێکیش ئەتوانێت سەردانی خانووەکەتان بکات و لێدوانێک لەسەری بنووسێت (هەڵبەت ئەگەر حەز بکەن) هر بۆیە بەم تایبەتمەندیە ئێوە ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بکەن بە مەکۆیێک کە هەر کەسێک دەتوانێت لێدوانی خۆی دەربڕێت. فۆڕمی کۆمێنت لە وۆردپرێس هەندێک تایبەتمەندی زیرەکانە بە بەکارهێنەر ئەدات کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

Search Engine Optimized یان پاشینەسازی متۆڕەکانی گەڕان: وۆردپرێس بەشێوازیێکی بنەڕەتی بۆ متۆڕەکانی گەڕان پاشینەسازی بوە، یانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەی ئێوە بە متۆڕەکانی گەڕان وەکوو Google ، Bing و هتد ئاشەنا بکات، هەر وەها هەژمارێکی زۆر پێوەکراوە بۆ باشکردنی SEO درووست کراوە کە دەتوانن لەوانە کەڵک وەربگرن.

Multilingual یان چەند زمانە: وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوەیە و دەتوانرێت لەلایەن خەڵکەوە گەشەی پێ بردرێت هەر بۆیە تاکوو ئێستە وۆردپرێس بە 70 زمانی جۆراوجۆر وەرگێڕاوەتۆ. (لە تیمی چاوگ و هەر وەها کاک سیامەند نەریمان بۆ وەرگێڕانی وۆردپرێس بە کوردی زۆر سپاس دەکەم.) ماڵپەڕی WordPress.org سیستەمێکی بۆ وەرگێڕان دابین کردە کە دەتوانن بە ئاسانی کەڵکی لێ وەربگرن.

Easy Installation and Upgrades یان ئاسانی لە دامەزراندن و بەڕۆژکردنەوە: ئەمە تایبەتمەندیێکی گرینگە کە بوەتە هۆی بەناوبانگ بوونی وۆردپرێس، ئەگەر ئێوە لە هۆستێکی ستاندارد کەڵک وەربگرن بە چەن کرتە دەتوانن وۆردپرێس بەشێوازی خۆکارانە دامەزرینن، هەر وەها ئەگەر دەستڕەسیێکی سادەتان بە FTP و بنکەی دراوە ببێ دەتوانن بە ئاسانی وۆردپرێس دامەزرێنن.

Importers یان هێنەر: زۆرجار کە سیستەمێکی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک بەکار دەهێنن ڕەنگە لە کار کردن پیێ پەشیمان بوێتن هەر بۆیە دەتانەوێت بێ ئەوەی کە بابەتەکانتان لەبەین بچێت لەسیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی دیکە بچن، وۆردپرێس ئەم تایبەتمەندیەتان بۆ ساز دەکات و دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. هەر وەها ئەگەر بتانەوێت کە هۆستەکەتان بگۆڕن دەتوانن لەم حاڵەتە کەڵک وەربگرن.

Own Your Data یان دراوەی خودی خۆت: پارێزگاری کردن لە دراوەکان بابەتێکی زۆر گرینگە، هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکتان بۆ درووست ئەکات کە دراوەکانتان پارێزراو بێت و هەر وەها هەر کەسێک ناتوانێت بەڕێوەبەری دراوەکان لەدەست بگرێت.

Freedom یان ئازادی: وۆردپرێس سیستەمێکی تەواو سەرچاوەکراو و هەر وەها لەژێر لاینسێسی GPL بڵاو کراوەتۆ هەر بۆیە ئەتوانن هەر جۆر حەزتان لێیە لە وۆردپرێس کەڵک وەرگرن.

Easy Theme System یان سیستەمی ڕووکاری ئاسان: قەزیە ئەوەیە کە ئێمە ئەتوانین تەنیا بە چەن کرتە، نەخشی گشتی ماڵپەڕێک بگۆڕین، هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکی سادەیە بۆ ئەم کارە، ئەتوانن لەبەین هەزاران ڕووکاری بەلاش و پارەی هەڵبژاردن بکەن و کەڵکیان لێ وەربگرن.

Community یان مەکۆی پاڵپشتی: زۆر جار پێش دێت کە لەگەڵ سیستەمێک کێشەتان ئەبێت، مەکۆکانی پاڵپشتی وۆردپرێس ئەتوانن خێراترین ڕێگا بن بۆ پەیدا کردنی ڕێگاحەلی کێشەکان. لە ڕێگای ئەم مەکۆگەلە دەتوانن فێری وۆردپرێس، تابێع، ڕووکار و هتد ببن.

Contribute یان بەشداری کردن: بۆ گەشەدان بە وۆردپرێس هەر کات حەزت کرد ئەتوانن بەشداری بکەن، پڵاگێکی نوێ ساز بکەن، ڕووکارێکی جوان درووست بکەن، یارمەتی بۆ وەرگێڕانەکان بدەن و هەزار و یەک کاری دیکە!

Extend with Plugins یان بەهێز کردن لە ڕێگای پڵاگین: بە یارمەتی وەرگرتن لە پڵاگەکانی وۆردپرێس، ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بەهێز بکەن و گەشەی پێ بدەن، پڵاگینەکانی وۆردپرێس دەتوان لە ڕیپاسیتۆری خودی وۆردپرێس دابگرن و کاری پێ بکەن.