خەیاڵێکی نامۆ

چەن دەترسم لە ڕۆژێک
کە کچێکی خەیاڵی
دەست بنێتە نێوان دەستم و پلەی گەرمی دەستی
هەتاوم لە بیر بباتەوە
چەند دەترسم لەمسی زوڵفەکانی
هەستی نەرمی ئاورێشمم لە بیر بباتەوە
چەند دەترسم بزەی لێوانی
هەموو جوانیەکانی جیهانم لە بیر بباتەوە
چەند دەترسم لە ڕۆژێک دنیا لە دەستم دەربچێت و
تۆش
تۆش هەمان خەیاڵ بیت
لە پشت ئەم لاپەڕەدا
تۆ نیت، بەس
خەیاڵت ناهێڵێت بیر لە هەتاو بکەمەوە

ئەرەستوو/ سنە ١۶/٩