کۆڕی ئای‌تی کوڕانی زانکۆ

لە ڕاستی دا ئەمە بەس گوزارشێک یان کورتەیێک لەبارەی کۆڕی ئای تی کوڕانی زانکۆی سنەیە … پێش ئەوەی کە بێم بۆ زانکۆ هەموو کات بیرم لەوە ئەکردەوە کە پاش چوون بۆ زانکۆ دەبێت کۆڕێک لەبواری ئای تی لە زانکۆ ساز بکەم و لەبارەی بابەتەکانی ئای‌تی وەکوو لینوکس، وێب و هتد، قسە بکەین. بەڵام نەکرا! تا ئەوەی کە لەگەڵ چەند دۆستێکی باش ئاشەنا بووم! شادمان، ئیحسان و فەرزین … ئەم کورگەلە بەتایبەت شادمان و ئێحسان زۆرتر لەبواری بەرنامەنووسی و شەبەکە و سیستەمی کارپێکردن و هەزار و یەک شتی تر شارەزا بوون لەم لایشەوە فەرزین گرافیست و خەلاقی ناومان. منیش خۆتان ئەزانن بێسەوات (د)ی ناویان بووم!

هەر هاتم کە مەحزی ئیتلاع وجودێکی خارجیم لەناویانا ببێت. کۆڕێکمان درووست کرد و کوڕەکان لەسەر ئەوەی کە لە هەفتەیێک دا ڕۆژێک تەرخان بکەن بۆ ئەم کۆڕە پێک هاتن. قەرار وا بوو کە هەر هەفتە لەبارەی شتێکەوە قسە بکەین … باسەکانیش زیاتر پێوەندیان پەیا ئەکرد بە چتگەلێکی نوێ وەکوو ئینتێرنێتی شتەکان، تۆڕ، تۆرێنت و … .  ڕاستی ناوی کۆڕەکەیش فرە باکلاس و باحاڵ بوو! (Zero-One Society) بە بە!

دەی ئەم کۆڕە چەن ماوەیێک ئیدامەی پەیا کرد تاکوو نەفەرێکی ناباحاڵ بە ناو میعاد بە کۆڕەکە ئیزافە بوو و تەنیا قسەیێک کە ئەیکرد باسی (ئانتین) بوو. ئانتینیش باسی خۆی هەیە کە لە پۆستێکی دیکەدا لەبارەیەوە قسە ئەکەم.

دەی کۆڕەکەمان لیدێرێکی خاس یان بڵێن فرە عەجیبی نەبوو، هەموو مان مودیر و گەورەی گروه بووین… هەر هەفتە ڕۆژێک ئەچواینە دەرۆ و لەبارەی مەوزوعات قسەمان ئەکرد … ئێستەیش کە هەینە خزمەتتانا، کۆڕەکە هێشتا بەردەوامە و خەریکی کاری خۆیەتی!

لەمەو بەر ئەمەوێت کە ئەو باسگەلەی وا لە کۆڕەکەدا دەکریێت بەشێوازی خولاسە و کورت لە بڵاگەکەدا دابنەم! … هیوادارم کە بەردەوام بین!

 

منتشرشده توسط

Arastoo Abasi

خب کوتاه بگم که من ارسطو ام، وبلاگ نویس و برنامه نویس! علاقه مند یادگیری چیزهای جدیدم و دوس دارم چیزهایی که می دونم رو هم به اشتراک بزارم! موسیقی رو دوست دارم و زندگی بدون اون تقریبا برام غیر ممکنه! از اون آدمهای شوخ ام و خیلی جدی نیستم! آره دیگه ... به شدت کتابخونم! فلسفه و ادبیات که در وهله اولند ولی خب در نهایت نه فیلسوفم و نه شاعر! فریلسنرم و توی خونه کار می کنم!

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *