لە کۆتایی دا

لە کۆتایی دا بەس ئاخی ئەو هەنگاوانە وا هەڵمان نەگرت هەڵدەکێشین، ڕفێقایەتیەکان وا لە هەبوونیان ئەترساین و ئەو بڕیارانەی وا بۆ داینیان کاتێکی زۆرمان لەدەس دا.
لوئیس کاڕۆڵ


لەڕاستیش دا من لەو هەنگاوانە نەترسام و هەڵم گرت بەڵام زۆر جار، زۆر شت هەن کە لەگەڵ ئیدەکان و ئارەزووەکانمان هاوڕا نین. کۆمەڵگا یەکێک لەو شتانەیە کە هیچ کات لەگەڵ ئیدە جوانەکان هاوڕێ نەبووە، زۆر جار بوە کە جۆرێک بیر ئەکەینۆ بەڵام ئەکتەکان و ڕەفتارەکان لەگەڵ ئێمە دەقیقەن پێچەوانە دەبنەوە.

لە تەعریفی کۆمەڵگا نازانم کێ بخەمە ژێر نەزەر بەڵام سەدا سەد دەزانم کە لە خۆمانەوە دەست پێ ئەکات و بنەماڵەو و هەزار جەمعی دیکە لەبەر دەگرێت، کە جیا لە مەوردی ئەوەڵ ئێمە بەشێکی زۆر بچووک بە حەسێب دین و بە نیسبەت بچووکیەکەیشمان کاریگەریێکی کەم دادەنەین.

چەند ماوەیێک لەمەو پێش بە بیرۆکەیێک گەیشتم، سەڕسوورهێنەرە کە مرۆڤ ناتوانێت لە ژیانی ئاژەڵەکان دەرسی (موسبەت*) وەربگرێت و بتوانێت بۆ کەمێکیش بوە لە ڕووی هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەوانەوە ڕەفتار ئەنجام بدات. مەبەستم لە دەرسی موسبەت ئەوە بوو کە مرۆڤەکان لەڕووی ئاژەڵەکانەوە ڕەفتار ئەکەن بەڵام زۆربەیان خووی وەحشی بوون و تەماح کاری و سێکس لەبەرچاو ئەگرن، بۆچی مرۆڤەکان ناتوانن وەکوو کیسەڵێک ژیان بکەن، بەڕاستی بڵێم کیسەڵ ئەتوانێت مرۆڤێکی زۆر باش بێت، بەجیاتی ئەوەی کە بەردەوام لەبیری ژیانی خەڵک بێت و سەیری ئەم ئاژەڵ و ئەو ئاژەڵ بکات، سەری کردوەتە ناو لاکی خۆی و خەریکە ژیانی خۆی ئەکات، درووستە کە کیسەڵ ئاژەڵێکی خێرا نیە بەڵام لە ئەنجام دانی کارەکانی دا بەردەوامە، ڕەنگە چیرۆکی کیسەڵ و کەروێشکەکەتان بیستبێت، کیسەڵەکان بەڕاستی دەتوانن نموونەیێکی باش بۆ ئەنجام دانی کارەکانمانە.

لە کیسەڵ بچووک تر ئەتوانین بە مێلوورەکان ئیشارە بکەین، مێلوورەکان یەکێک لە باشترین تایبەتمەندیەکانیان ئەوەیە کە وەکوو تیمێک کار دەکەن و بێ تیم ناتوانن هیچ کارێک ئەنجام بدەن، لە ژیانی ئەمڕۆژی ئێمەش دا دەبێت بەو شتە پەی ببەین کە بێ تیمێکی توانا ناتوانین کارێکی گەورە ئەنجام بدەین.

مەبەستم لەم نووسینە بچووکە ئەوە نەبوو کە ئاژەڵ لە مرۆڤ گەورەترە یان شتێکی وا، مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە بۆچی ناتوانین لەو شتانەی وا لەبەر دەستمانە و زۆریش پێ گەشتنیان سادەیە، کەڵک وەرناگرین! بۆ چی هەموو شتێکمان لەبیر چووەتۆ!؟

 

رنج – فریدون مشیری

من نمیدانم
و همین درد مرا سخت می آزارد
که چرا انسان، این دانا
این پیغمبر
در تکاپوهایش:
چیزی از معجزه آن سو تر
ره نبرده ست به اعجاز محبت،
چه دلیلی دارد؟
چه دلیلی دارد
که هنوز
مهربانی را نشناخته است؟
و نمی‌داند در یک لبخند،
چه شگفتی هایی پنهان است!
من برآنم که درین دنیا
خوب بودن به خدا سهل ترین کارست
و نمی دانم
که چرا انسان،
تا این حد،
با خوبی
بیگانه‌ست.
و همین درد مرا سخت می آزارد.

پێشنیاریێک بۆ فێر بوونی ئینگلیسی

سڵاو، هیوادارم حاڵتان باش بێت. ئەمڕۆ دەمەوێت بەو عەزیزانەی وا دەیانەوێت فێری زمانی ئینگلیسی بن پێشنیارێک بکەم:

هاوڕێی هێژا، ئەمڕۆ تووڕە نیم و بە تەواوی ئاساییم! ئینجا خۆیشم خەریکی فێر بوونی زمانی ئینگیلیسم. چەن پێشنیارێکیان پێ کردووم کە پێم وایە جالبە و بەکارهێنانی دوور لە مێشک نیە. یەکەم شت ئەوەیە کە هەوڵ بدەن فێری قەواعید و یاساکانی زمانی ئینگلیسی ببن، بۆ وێنە بزانن کە فێعلێک ئەگەر بە شێوازی ئێستا یان داهاتوو بەکاری بهێنین چ گۆڕانکاریێک لەسەری ڕوو دەدات. من پێم وایە سەرەکی ترین کارێک کە ئێوە وەکوو فێرخوازێکی زمانی ئینگلیسی ئەیکەن دەبێت ئەمە بێ.

بەڵام ئەگەر وەکوو من ئەم قۆناغەتان تێپەڕکردوە باشتر وایە بکەونە سەر فێر بوونی وشەکان، تەنیا شتێک کە لە زمانی ئینگلیسی پێم وایە زۆر زۆر یارمەتیتان دەدات. فێر بوونیشی هەم سادەیە، هەم مرۆڤ لی بێزار نابێت.

. وشەکان دەستەبەندی بکەن: بۆ وێنە بڵێن ئەم وشانە پێوەندیان بە ڕەنگ، ئاژەڵ، کۆمپیوتەر، یاسا و هتد هەیە. کاتێک کە ئەم کارەتان کرد، هەوڵ بدەن لە هەر ساعەتێک دا ١٠ تا ١٥ وشە فێر ببن. ئینجا ئەم ١٠ تا ١٥ وشە لە هەمان ساعەت دا لەبیر خۆتانی بخەنەوە. ئەم کارە لە ڕۆژدا دوو جار ئەنجامی بدەن. یانی تەقریبەن لە ڕۆژێک ٢٠ تا ٣٠ وشە. لە هەفتەی یەکەم دا بۆ وێنە فێری دەستەی میوە و ڕەنگەکان ببن.

. پاشان فێر بوونی هەر وشەیێک، هەوڵ بدەن کە شتێکی لەبارەوە بنووسن بۆ وێنە چی لەبارەی سێفی ترەشەوە دەزانن بنووسن، ئینجا لە کاتی دووپات  کردنی دا هەوڵ بدەن بە بیری بهێننەوە. هەر وەها هەوڵ بدەن کە لە هەر وشەیێک وێنەیێک زێهنی درووست بکەن، تاکوو لەبیرتان نەچێت.

. پاشان خوێندنی هەر وشەیێک هەوڵ بدەن بەشێوازێکی بنەڕەتی سەیری وشەکە بکەن، لە چەن پیت پێک هاتوە، چۆن نووسراوە و ئایا وشەکە سادەیە یان تێکەڵی چەن وشەی ترە؟؟

. هەوڵ بدە سەرچاوەی ئینگلیسی لە چەن بواری جیاواز یان ئەو بوارەی وا دڵت پێوەیە بخوێنەوە. بۆ وێنە ئەگەر خانمی ماڵێکی و حەزت لە چێشت لێنانە، بچۆ بابەتی چێشت لێ نان بە زمانی ئینگلیسی بخوێنە. یان ئەگەر حەزت لە هەواڵ و بابەتە، سەردانی سایتە هەواڵنێرەکان بکە.

. کاتێک کە دائەنیشی، ئەڕۆی بە ڕێگا، چێشت ئەخۆی یان هەر شتێکی تر، هەر ئامرازێک دەبینیت هەوڵ بدە وشەی ئینگلیسیەکەی فێر ببی. کاتێک کە تۆ چێشت ئەخۆی، ئەتوانی دەوری، چنگاڵ، کەوچک و هەزار شتی تر ببینی، ئەمانە زۆر بۆ فێر بوون و بەبیرهاوردنی وشەکان یارمەتیت ئەدا.

. سەرچاوەی 504 Essential Words لەبیر مەکەن، چوونکا بەڕاستی وشەکانی گرینگ و موهیممە!

ئەم پێشنیارانە لێرە و لێرە پێیان کردم! ئەگەر فارسی دەزانی سەردانی ئەم مالپەڕانە بکە، زۆر بەسوودن!

گۆرانی ٤ :گوڵێ

گوڵێ ماڵم گوڵێ سەروەت و ماڵم گوڵی

کچێ لە چی تۆراوی دە وەرە وەرە پێم بڵێ

ئەرێ نەخۆش و مەستی گوڵێ دوو چاوی کاڵم

ڕوڵە حەقم بەدەستە هاوار تا ڕۆژ بناڵم

گوڵێ ماڵم گوڵێ سەروەت و ماڵم گوڵی

کچێ لە چی تۆراوی دە وەرە وەرە پێم بڵێ

ئەرێ کەوتۆتە بەینمان گیانە حەو کەژ و حەو کۆ

ئەرێ مەگەر بای شەماڵ گیانە من بێرێ بۆ تۆ

گوڵێ ماڵم گوڵێ سەروەت و ماڵم گوڵی

کچێ لە چی تۆراوی دە وەرە وەرە پێم بڵێ

ئەرێ بە بۆنەی تۆوە پرژە لەم شارە وێڵم

ڕۆڵە کەی دڵم دێڵێ گیانە تۆ بەجێ بێڵم

گوڵێ ماڵم گوڵێ سەروەت و ماڵم گوڵی

کچێ لە چی تۆراوی دە وەرە وەرە پێم بڵێ

دەسخۆشی بەڕێز زاهیر جەلال

 

گۆرانی ٣ : کەیهان کەلهووڕ ، ئێردال ئێرزێنجان

بەڕاستی بڵێم، نازانم چۆن ئاڵبۆمی کەلهووڕ و ئەرزەنجان وەسف بکەم، بەداخەوە نەمتوانی هەموو کارەکانی ئاپلۆد بکەم بەڵام ئەم کارەیانم زۆر بە دڵە هیوادارم چێژ بوەن.

خەیاڵێکی نامۆ

چەن دەترسم لە ڕۆژێک

کە کچێکی خەیاڵی

دەست بنێتە نێوان دەستم و پلەی گەرمی دەستی

هەتاوم لە بیر بباتەوە

چەند دەترسم لەمسی زوڵفەکانی

هەستی نەرمی ئاورێشمم لە بیر بباتەوە

چەند دەترسم بزەی لێوانی

هەموو جوانیەکانی جیهانم لە بیر بباتەوە

چەند دەترسم لە ڕۆژێک دنیا لە دەستم دەربچێت و

تۆش

تۆش هەمان خەیاڵ بیت

  • لە پشت ئەم لاپەڕەدا
  • تۆ نیت، بەس
  • خەیاڵت ناهێڵێت بیر لە هەتاو بکەمەوە

ئەرەستوو/ سنە ١۶/٩

 

مردن به ز دوری

گهگاهی شعر مینویسم خیلی اوقات خودم رو موظف میدونم بعد خوندن چند کتاب حداقل یک نوشته ای، متن ساده ای یا هر چیز دیگه ای رو بنویسم ولی این مدت کمی سکوت طلبیدم 😇 ولی خب دیگه نتونستم و یک شعر ساده نوشتم. اسمش هست مردن به ز دوری

دیدن روی ماهت

به

ز هزاران سودا 

نه خیالی

نه فکری

همه در اختیار تو

این زنجیر های اختیار را باز کن

تا بدانم که هستم

این سوداگر زلفانت

چه میداند از دوری و دیری

زاری کند هر دم، در کنج خیالش

*

گر بار دگر آمدی به کام عشق

تلخ باش

چون لبخند هایت در خواب

سرد باش

چون نگاه آشفته ات

و غضبی باش

چون زندگی

و دیگر فرسنگ ها راه نمی آیم به دنبالت

که شاید مردن علاجمان باشد

ارسطو عباسی/ سنندج روز سرد پاییزی ۹۵